زانیاری نوێ لەبارەی ژیناوە ئاشكرابوو



ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی زانیاری نوێی مەترسیداری لەبارەی ژیناوە بڵاوكردەوە

دوای تێپەڕینی شەش مانگ بە سەر گیانلەدەستدانی كچە كوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادی تاران و سەرهەڵدانی شەپۆلێكی توندی ناڕەزایی، ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانیی زانیاری نهێنی گرینگ ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە، ژمارەیەك ژن كە لەنێو میترۆ و ناوەندی پۆلیس لەگەڵ ژینا ئەمینیدا بوون و دەستگیركردنی ژینایان بینیوە، قسەیان لەبارەی ڕووداوەكەوە كردووە.

ئەو شایەتحاڵانە باسیان لەوەكردووە، بە تووندی هێزەكانی پۆلیسی ئێرشاد لە ژینایان داوە، دەڵێن ژینا لە 13ی ئەیلوول لەكاتی چوونەدەرەوەی لە وێستگەی میترۆی شەهید حەقانی لە تاران لەگەڵ خوشكەكەی و دوو لە خزمەكانیدا دەستگیركراوە لەلایەن پۆلیسەوە، لەكاتێكدا سەرپۆشیشی بەسەرەوە بووە و سەری داپۆشیوە.

دەشڵێن سەرەتا بە ژینایان ڕاگەیاندووە كە دەیبەن بۆ خولێكی خێرای فێربوونی باڵاپۆشی كە یەك كاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام بڕوایان نەكردوون.

ئاشكراشیدەكەن، یەكێك لە پۆلیسەكان بەتووندی لەسەری ژینای داوە، بەڵام نازانرێت بە چی لێیداوە، دواتر سەری ژینایان بۆ ماوەی چەند خولەكێك بۆ ناو دەستەكانی شۆڕكردووەتەوە.

ئاشكراشیان كردووە، لە ناوەندی پۆلیسی ئێرشاد دوای چەند كاتژمێرێك ژینا كەوتووە و داوای فریاگوزاری كردووە، بەڵام پۆلیسێك گاڵتەی پێكردووە، پێیگوتووە ئەوە نمایشێكی بۆلیوودیانەیە.

لە درێژەی گێڕانەوەكانیاندا ئەو شایەتحاڵانە دەڵێن: دوای نزیكەی كاتژمێرێك پۆلیسەكان داوایان لە هێزی فریاگوزاری كردووە تا ژینا بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە، لەوكاتەدا كەسە نزیكەكانی ژینا داوای چارەنووسی ژینایان كردووە، بەڵام وەڵامیان نەدرایەوە دەستیان بە دەستگیركردنی خەڵكەكە لەنێو ناوەندی پۆلیسەكە كرد، نەكەس وەڵامی دایەوە، نەك كەس زانیاری دا.

 

 

هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری جەژنی نەورۆزی راگەیاند
پێشت هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری جەژنی نەورۆزی راگەیاند
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار