هاتووچۆی سلێمانی ئامادەكاری جەژنی نەورۆزی راگەیاند



 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی عومەر نامیق حەسەن كۆبوونەوەیەك بە بەشداری سەرجەم بەڕێوەبەرو بەرپرسەكانی بەش و هۆبە تایبەتمەندەكان لە هەردوو بەڕێوەبەرێتییەكانی ناوشار (ڕۆژهەڵات و رۆژ ئاوا)، كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و سەرجەم هاتووچۆكانی دووكان – قەرەداغ – چوارتا – سەیدسادق – پێنجوێن – چەمچەماڵ – دەربەندیخان – شارەزوور – بازیان – بەشی كامێراكان و ژمێریاری و راگەیاندن ڕێكخرا.

ناوەرۆكی كۆبونەوەكە تاوتوێ كردنی ئامادەكاری بوو بۆ ڕۆژەكانی نەورۆز پێشنیار و سەرنجەكان خرانەڕوو لە چوارچێوەی ڕێكخستنی رەوشی هاتووچۆ لە ناوشارو دەرەوەی شار و سەیرانگاكان و جەخت كردنەوە لە دابینكردنی كەشێكی سەلامەت بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز و جێبەجێ كردنی یاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و كاركردن لە سەر نەهێشتن یاخود كەمكردنی دیاردەی دزێو و سەرپێچی ڕووداوەكانی هاتووچۆ.

هەروەها خستنەگەڕی سەرجەم توانا مرۆیی و ئامێر و كەرەستە هاتووچۆییەكان لە ڕووی بەشی كۆنترۆڵ و فلات و كرێن فلات و تادانۆكان و كامێراكانی چاودێری خێرای و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلەكانی هاتووچۆ .

هەروەها بەرچاوڕوونیدان لە ڕێكارەكانی سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان و دام و دەزگاكانی ڕاگەیاندن لە ڕێی بەشی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی كە بەرجەستە دەبێت لە لێدوان بۆ كەناڵەكان و ماڵپەڕ و سۆشیاڵ میدیای هاتوچۆی سلێمانی و رادیۆی ترافیك FM .

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی جەختی لە هەموان كردەوە كە وەك تیمێك كار بكەن و بەڕێوەبەرێتی و بەشەكان هەماهەنگ و هاوكار بن بۆ كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و گرفتەكانی هاتووچۆ، بە دەستنیشانكردنی پلان و خشتەیەكی تۆكمە لە ئەرك و فەرمانەكان و ڕەچاوكردنی مافەكانی مرۆڤ لە جێبەجێ كردنی ئەرك و فەرمانەكاندا.

هەڵەبجەییەكان بایكۆتی یادی كیمیاباران دەكەن
پێشت هەڵەبجەییەكان بایكۆتی یادی كیمیاباران دەكەن
زانیاری نوێ لەبارەی ژیناوە ئاشكرابوو
دواتر زانیاری نوێ لەبارەی ژیناوە ئاشكرابوو
ەیوەندیدار