هەدەپە: نەورۆز دەكەینە جەژنی هاوكاری



هەدەپە: ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی كۆبوونەوە لەپێناو بەیەكەوە ساڕێژكردنی برینەكان

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، مەدحەد سانجار رایگەیاند، “ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی كۆبوونەوە لەپێناو بەیەكەوە ساڕێژكردنی برینەكان، لابردنی پاشماوەكان و بونیاتنانی ژیانێكی نوێ”.

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، مەدحەد سانجار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری ئیستەنبوڵ پرۆگرامەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆزی 2023ی لە ئیستەنبوڵ راگەیاند.

سانجار دەڵێت “بەهۆی بوومەلەرزەكانی مەڕەشەوە كە لە شەشی شوباتدا روویاندا، نەورۆزی ئەمساڵ لە كەشێكی ماتەمینی و هاریكاریدا پیرۆز دەكەن”.

سانجار ئەوەشی خستەڕووپێیانوایە نەورۆز دەرفەتێكە بۆ بەرزكردنەوەی دەنگیان لەپێناو بنیاتنانی ژیانێكی نوێ و رایگەیاندووە: “دەتوانین هەڵپەڕكێ نەكەین و لەبری ئەمە شانبەشانی یەكدی بوەستین، دەكرێت گۆرانی نەبێت، بەڵام رووناكی هیوا و بوێری و ئیرادە هەبێت”.

راشیگەیاند “ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی كۆبوونەوە لەپێناو بەیەكەوە ساڕێژكردنی برینەكان، لابردنی پاشماوەكان و بنیاتنانی ژیانێكی نوێ. بێگومان هەموو بەیەكەوە بەرامبەر بەو ئازار و وێرانكارییە گەورەیە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەوانە دەكەین كە بەرپرسیارن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە وێرانكاریی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە”.

سانجار هەروەها داوای كرد ئەو مەیدانانەی بۆ پیرۆزكردنی نەورۆز ئامادە دەكرێن، پڕبكرێنەوە.

لەلایەكی دیكەوە وتەبێژی كۆنگرەی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، ئەسەنگول دەمیر رایگەیاند “نەورۆزی ئەمساڵ تایبەت دەبێت بە یادكردنەوەی ئەو كەسانەی لە بوومەلەرزەكانی مەڕەشدا گیانیان لەدەستدا”.

هەژماری بانكی هەدەپە كرایەوە
پێشت هەژماری بانكی هەدەپە كرایەوە
سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە
دواتر سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار