كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ لایەنەكان كۆتاییهات


پارتی و یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان كە ئەمرۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لەسەر چەند خاڵێك بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتن .

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو و گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەسەر پرسی هەڵبژاردن كۆتایی هات، تا ئێستا لەسەر چەند خاڵێك ڕێك كەوتوون.

بە پێی زانیارییەكان، سیستمی بایۆمەتریی عێراق بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان، جیاكردنەوەی دەنگەكان بە ئەلكترۆنی و دەستی بێت، بۆ دابەشكردنی كورسییەكان پشت بە داتاكانی حكومەتی ناوەند ببەسترێت.

هاوكات هەر بە پێی زانیارییەكان ، هەر پارێزگایەكیش یەك بازنە دەبێت، كۆمسیۆن بە هەمان پێكهاتەوە كارا بكرێتەوە، دەنگدانی تایبەت بە ڕێوشوێنی كۆمسیۆنی عێراق دوو ڕۆژ پێش گشتی بێت، شێوازی هەڵبژاردن نیمچەداخراو بێت.

لا يتوفر وصف.

دەرباز كۆسرەت؛ یەكێتی وەك فریز(چیمەن) وایە زەرد دەبێت بەڵام دایم رەگەكەی پۆڵایینە شین دەبێتەوە
پێشت دەرباز كۆسرەت؛ یەكێتی وەك فریز(چیمەن) وایە زەرد دەبێت بەڵام دایم رەگەكەی پۆڵایینە شین دەبێتەوە
ئۆکراینییەکان گورزی کوشندە لە گرووپی ڤاگنەر دەدەن
دواتر ئۆکراینییەکان گورزی کوشندە لە گرووپی ڤاگنەر دەدەن
پەیوەندیدار