خانمە هونەرمەند، شیلان عوسمان بوو بە باڵاپۆش

  • 3,243 بینین

خانمە هونەرمەند، شیلان عوسمان ڕایدەگەیەنێت، كە بووە بە باڵاپۆش و لەسەر ئەو ڕێگەیەی بەردەوام دەبێت.

شیلان عوسمان، خانمە هونەرمەندی شاری سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بە لەچكەوە بڵاوكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، “خودای گەورە لێمان ڕازی بێت لەمەودوا بەو جۆرە دەبینرێین، خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک”.

شیلان عوسمان له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له‌ سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و ساڵی 1995 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ 1997 تۆمار كردووه‌ و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك.

له‌ 2003 ژیانی هاوسه‌رگیری پێك هێناوه‌ و ئێسته‌ خاوه‌نی سێ كچه‌ و لە ماوەی ڕابردووشدا نەشتەرگەری پڕبڕەی پشتی بۆ كراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بەهۆی گڕگرتنی بتڵی غاز چوار کەس بوونە قوربانی
پێشت بەهۆی گڕگرتنی بتڵی غاز چوار کەس بوونە قوربانی
یارییەگرنگەكانی ئەمڕۆی خولەكانی ئەوروپا
دواتر یارییەگرنگەكانی ئەمڕۆی خولەكانی ئەوروپا
پەیوەندیدار