بەهۆی گڕگرتنی بتڵی غاز چوار کەس بوونە قوربانی


نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی مەجیدبەگی شار سلێمانی لە ماڵێکدا بتڵی غازێک ئاگری گرت، بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، یەکێکیان تەندروستی ناجێگیرە.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە کاتژمێری نزیکی ١١ی ئەمڕۆ بتڵێکی غاز لە گەڕەکی مەجیدبەگ ئاگردەگرێت، بەهۆیەوە چەند کەسێک لە ماڵەکەدا برینداردەبن، پاش گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە چوار کەس سووتاون، سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، قوربانییەکان دوو ژن و دوو منداڵن، یەکێک لە ژنەکان دایکی دوو منداڵەکەیە، تەمەنی ٣٨ ساڵە و ڕێژەی سووتاوییەکەی ٪٦٥ و تەندروستی ناجێگیرە، دوو منداڵەکەش یەکێکیان تەمەنی ١٠ ساڵەکە ڕێژەی سووتاوییەکەی ٪١٧، منداڵە ساڵ و سێ مانگەکەش ڕێژەی سووتاویەکەی ٪١٤.٥.

ئەو ژنەی دیکەش تەمەنی ٢٥ ساڵە و ڕێژەی سووتاوییەکەی ٪١٧، سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی ئیمێرجسنییەکەی سلێمانین.

شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا
پێشت شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا
خانمە هونەرمەند، شیلان عوسمان بوو بە باڵاپۆش
دواتر خانمە هونەرمەند، شیلان عوسمان بوو بە باڵاپۆش
پەیوەندیدار