نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕ ڕاگەیەنرا



نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان ڕووی لە دابەزین كردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بانكی ناوەندی بڕیاری داوە بڕێكی زۆرتر دۆلار بخاتە بازاڕەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراوەكان، نرخی 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 157 هەزار و 650 دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی تمەن بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار بە 4 ملیۆن و 600 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

سەرەڕای چەندین ڕێكاری بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار و دانانی نرخی فەرمی بە 1320 دینار بۆ یەك دۆلار، بەلام هێشتا نرخی 100 دۆلار لەسەرووی 155 هەزار دینارەوەیە و بۆ ئەوەش بڕیاری داوە دۆلاری زیاتر بخاتە بازاڕەوە.

دابەزینی بەهای تمەن لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی ڕابردوودا نرخی 100 دۆلار گەیشتبووە سەرووی 5 ملیۆن تمەن.

مەزهه ر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی ڕۆژانە ۲۰۰ ملێۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و بەوەش وردە وردە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی جێبەجێ دەکرێت، کە ۱۳۲ هه زار دینارە.

بەڤیدیۆ، لە وڵاتێك كرم دەبارێت
پێشت بەڤیدیۆ، لە وڵاتێك كرم دەبارێت
مەسعود بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دواتر مەسعود بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار