مەسعود بارزانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی تێپەڕبووونی 53 ساڵەی ڕێككەوتننامەی 11ی ئادارەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گەلی كوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێكدا پاشەكشە لە ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانی ناكات.

مەسعود بارزانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار یەكێكە لە دەستكەوتە بەهادارەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە مێژوویە لەوەدایە، كە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی كوردستان و پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانی، ڕژێمی ئەو كاتی عێراق ناچار كرا، كە لە 11ی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. ئەو مافانەی كە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نكۆڵی لێدەكرا و زەوتكرابوو”.

ڕاشیگەیاندووە، “ڕێككەوتننامەی 11ە ئادار كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چین وتوێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو، پێناسە و بوونی گەلی كوردستانی لەناو دەوڵەتی عێراق بردە قۆناغێكی بەرزتر و بڕوابەخۆبوونی لە ناخی تاكی كوردستانی بەهێزتر كرد”.

دەشڵێت: “ئەگەرچی ڕژێمی عێراق پشتی كردە مافەكانی خەڵكی كوردستان و ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری پێشێل كرد، بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 53 ساڵیادی ڕێككەوتننامەی 11ی ئازاردا وێڕای ئەوەی جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە، ئەوەش بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە گەلی كوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێكدا پاشەكشە لە ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانی ناكات”.

نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕ ڕاگەیەنرا
پێشت نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕ ڕاگەیەنرا
تویتەر لە زۆربەی وڵاتان ڕاوەستا
دواتر تویتەر لە زۆربەی وڵاتان ڕاوەستا
ەیوەندیدار