بەغدا، كەسێك دەستگیركرا بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكرد

  • 445 بینین

هێزە ئەمنییەكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بەنیاز بوو ژمارەیەك بیانی لە بەغدای پایتەخت بفرۆشێت.

بەپێ بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان، زانیارییان بەدەست گەیشتن لەبارەی بوونی تۆمەتبارێك كە بەنیازبوو شەش كەسی بیانی بفرۆشێت لەبەرامبەر 1900 دۆلار بۆ هەر یەكێكیان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”دەستبەجێ‌ تیمێكی كار پێكهێنرا و لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی فەرمی، گەیشتنە شوێنی تۆمەتبارەكە و توانرا دەستگیربكرێت و ئەو شەش كەسەشی لەگەڵدا بوو كە بەنیازبوو بیانفرۆشێت”.

ئەمڕۆ 53 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی 11ی ئادار تێدەپەڕێت
پێشتر ئەمڕۆ 53 ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی 11ی ئادار تێدەپەڕێت
دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد
دواتر دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد
پەیوەندیدار