دوو هەفتە پشوو بۆ خوێندكاران دەستی پێكرد


پشووی بەهار و نەورۆزی خوێندكاران و مامۆستایان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و حكومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، كە پشووەكە فەرمانبەران ناگریتەوە.

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم و كارنامەی ساڵی خوێندنی 2022- 2023ی وەزارەتی پەروەردە، لە ئەمڕۆوە 11ی ئادار، پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكات و تاوەكو 24ی مانگ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی شەممە 25ی ئادار دەوام دەستپێدەكاتەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەك خۆیەتی و هیچ گۆڕانكارییەك ڕووی نەداوە.

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە ڕۆژانی پشووی وەرزی بەهار ڕایگەیاند، پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و لە 11ی ئادار دەست پێ دەكات تا 24ی ئادار، ڕۆژی شەممە 25ی ئادار، پڕۆسەی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو پشووە فەرمانبەران ناگرێتەوە.

بەغدا، كەسێك دەستگیركرا بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكرد
پێشت بەغدا، كەسێك دەستگیركرا بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكرد
كەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەدا ناجێگیر دەبێت
دواتر كەشوهەوا لەم چەند ڕۆژەدا ناجێگیر دەبێت
پەیوەندیدار