ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باندێكیان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، چوار كەسیان بەتۆمەتی تەقەكردن و هەوڵدان بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی قەزای(چەمچەماڵ) دەستگیركرد ، دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و (٣) دەمانچەو چەندین كەرەستەی سەربازی و ( ٢ ) ماتۆڕسكیلیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم، پاڵپشت بە رەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (١٥) ی چەك لەدرێژەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و سەروماڵیان (٤) یاسا شكێن كە تۆمەتباربوون بە تەقەكردن ، نانەوەی پشێوی ، پاش هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن لەماوەی كەمتر لە ١ سەعات لەتەقەكردنیان و هەوڵدان بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی قەزاكە لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركران و رووبەڕووی دادگاكرانەوە .

تۆمەتباران پێكهاتبوون :
(ع ، س ، ح ) و( م ، ئ ، ق ) و (ب ، س ، ح ) و (ڕ ، ش ، خ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و (٣) دەمانچەو چەندین كەرەستەی سەربازی و ( ٢ ) ماتۆڕسكیلیان پێبووە ، لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستی بەسەرداگیراوە .

جەبار یاوەر؛ تەمەنم بۆتە 65 ساڵ و زیاتر لە ٤٠ ساڵی لەگەڵ هاوژینەكەم بەڕێكردووە
پێشت جەبار یاوەر؛ تەمەنم بۆتە 65 ساڵ و زیاتر لە ٤٠ ساڵی لەگەڵ هاوژینەكەم بەڕێكردووە
ئیتاڵیا؛سزای زیندانیكردنی 30 ساڵی بۆ قاچاخچێتی كۆچبەران دیاریكرد
دواتر ئیتاڵیا؛سزای زیندانیكردنی 30 ساڵی بۆ قاچاخچێتی كۆچبەران دیاریكرد
ەیوەندیدار