جەبار یاوەر؛ تەمەنم بۆتە 65 ساڵ و زیاتر لە ٤٠ ساڵی لەگەڵ هاوژینەكەم بەڕێكردووە



ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، ۸ی ئازار لەگەڵ هاوژینەكەی و خانەوادەكەی یادی ٦٥ ساڵی تەمەنی كردەوە و بەختەوەرە زیاتر لە ٤٠ ساڵیی لەگەڵ هاوژینەكەی بەڕێكردووە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 8ی مارس لە ڕۆژی جیهانی ژنان ئەویش یادی لەدایكبوونی بووە و لەگەڵ هاوژین و خانەوادەكەی یادەكەی كردۆتەوە، كە ئێستا تەمەنی بۆتە 65 ساڵ.

ڕاشیگەیاندووە، كە زیاتر لە نیوەی تەمەنی ، لەگەڵ هاوژینەكەی بەسەر بردووە، كە هاوبەشی خۆشی و ناخۆشیەكانی بووە و هاوبەش و پشتیوانی سەركەوتنەكانی ژیانی شار و شاخمی بووە.

ئاشكراشیكردووە، لە ساڵی ۱۹۸۳ وە لە شاخەوە هاوسەرگیرییان كردووە لە هەمووی گرنگتر بەخێوكار و پەروەدەكار و پێگەیاندكاری هەر چوار نەوەیە، كە ئێستا سیانیان پزیشك و یەكێكیان ئەندازیاری كشتوكاڵە و لە خزمەتی كوردستاندان.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت
پێشت بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باندێكیان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد
دواتر ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی باندێكیان بەتۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد
ەیوەندیدار