نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆدا


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار هەندێك دابەزینی بەخۆوەبینی و 100 دۆلاری ئەمریكا بە 157 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

سەبارەت بە دراوەكانی تر، نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بەدۆلار وەك خۆی مایەوە و 100 دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 890 هەزار تمەن بوو، لیرەی توركیش لەبەرامبەر دۆلاردا دابەزینی بەخۆوەبینی و 100 دۆلار بە 1890 لیرە مامەڵەی پێوەكرا.

هەر لەو چوارچێوەدا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان 100 یورۆ بە 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، 100 دۆلاریش لەبەرامبەر 116 پاوەندا ئاڵوگۆڕی پێوەدەكرێت.

ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە
پێشت ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ باری كەشوهەوا
دواتر پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ باری كەشوهەوا
پەیوەندیدار