پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ باری كەشوهەوا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاویەكان هەیە و سبەینێ شەممەش كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و بەگشتی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە” ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە نزیكەی (1-2) پلە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سبەینێ‌ شەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە نزیكەی (1-2) پلە، خێرایی با لەسەرخۆ و مام ناوەند لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت”.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
كەركوك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆدا
پێشت نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی ناوخۆدا
بومەلەرزەیەكی تر توركیای هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەكی تر توركیای هەژاند
ەیوەندیدار