پلانێكی نوێی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی مێسی



لە ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی، وردەكاریی پلانی بەرشەلۆنە بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینییەكەی، ئەستێرەی ئێستای پاریس سانجێرمان ئاشكرا دەكات.


مێسی لە هاوینی 2021 بەرشەلۆنەی بەجێهێشت و بەرەو پاریس ڕۆیشت، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆری لە كەتەلۆنیا بردەسەر كە زیاتر لە 20 ساڵی خایەند.
كەناڵی “كواترۆ”ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، چوونەدەرەوەی سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ، پاش دۆڕاندنی بە بایرن میونشن، دەرگایەكی بچووكی بۆ بەرشەلۆنە كردەوە لەپێناو گەڕانەوەی “لیۆ”.
كەناڵەكە دەڵێت، بارسا شێوازێكی دۆزیەوە بۆ جێبەجێكردنی پلانی گەڕانەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە، ئەگەر لیۆ بیەوێت ئەم هەنگاوە بنێت، لەكاتێكدا گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس لەم وەرزەدا كۆتایی دێت تائێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكراوەتەوە.
بەچوونەدەرەوەی پاریس لە لە چامپیۆنزلیگ، ڕێگە بۆ مێسی دەڕەخسێت، تا بەزوویی یانەكە بەجێبهێڵێت، لە هەمان كاتدا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە ئەگەر ساڵانە مووچەیەكی 200 هەزار یۆرۆ بێت، ئەمەش هەمان مووچەی دانی ئەلڤێس بوو لەو شەش مانگەی لەگەڵ تیپی كەتەلۆنی باریی كرد.

وەك كەناڵەكە باسی دەكات، بۆ قەرەبووكردنەوەی مووچەی خراپی مێسی، بارسا یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات بۆ ڕێزلێنان لە ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە و پێدەچێت نزیكەی 100 ملیۆن یۆرۆ كۆبكاتەوە كە بە تەواوی بۆ (لیۆ) دەبێت.

هەرچەندە خێزانەكەی مێسی خواستی گەڕانەوەی هەیە بۆ بەرشەلۆنە، بەڵام یاریزانەكە خۆی بەدوور دەگرێت لە دەستپێكردنەوەی ئەزموونی دووەم لەگەڵ بلاوگرانا و دەیەوێت ڕوو لە تیپی ئینتەر میامی ئەمریكایی بكات.

ڕۆمانیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە عیراقییەكان دەبەستێت
پێشت ڕۆمانیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا پشت بە عیراقییەكان دەبەستێت
ئەمریكا: ڕووسیا بە مووشەك پشتیوانی لە ئێران دەكات
دواتر ئەمریكا: ڕووسیا بە مووشەك پشتیوانی لە ئێران دەكات
ەیوەندیدار