ئەمریكا: ڕووسیا بە مووشەك پشتیوانی لە ئێران دەكات

  • 111 بینین

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ یوئاف گڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕووسیا چۆتە هاوئاهەنگییەكی بێ‌ پێشینە لەگەڵ ئێران، پشتیوانی خۆی لە بواری مووشە و بەرگری ئاسمانی بۆ تاران پێشنیاركردووە.

ئۆستن دەڵێت:”وەك وەڵامێك بۆ پشتیوانی ئێران، ڕووسیا هاوئاهەنگییەكی سەربازی بێ‌ پێشینەی بۆ ئێران پێشنیاركردووە لە بواری مووشەك و بەرگری ئاسمانی”.

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا، تاران بە گواستنەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ مۆسكۆ تۆمەتبار دەكەن، تا ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەیدا لە ئۆكراینا بەكاری بهێنێت، مۆسكۆ و تارانیش ئەو تۆمەتە ڕەتدەكەنەوە.

مۆسكۆ لەسەر ئاستە جیاجیاكان ڕایگەیاندووە كە ئەوان تەنیا ئەو فڕكە بێفڕۆكەوانانە بەكاردەهێنن كە لەنێوخۆی وڵاتەكەیاندا دروستدەكرێن.

 

پلانێكی نوێی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی مێسی
پێشتر پلانێكی نوێی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی مێسی
سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریی دەكات
دواتر سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریی دەكات
پەیوەندیدار