كەشناسی هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە



شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە درەنگانێكی ئەمشەو تا دوو كاتژمێری یەكەمی بەیانی زووی سبەینێ هەینی له زۆربەی ناوچەكان ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە و پێویستە شۆفێران ڕێنماییەكانی كاتی تەمومژ جێبەجێ بكەن.

سیروان ساڵح ، شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند، لە درەنگانێكی ئەمشەو تا دوو كاتژمێری یەكەمی بەیانی زوو سبەینێ هەینی 10ی 3ی 2023 لە زۆربەی ناوچەكان ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە، لە هەندێك ناوچەی گەرمیان چڕ دەبێت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەو تەمومژە چڕەوە ئەگەر هەیە ماوەی بینین كەم بێتەوە، بۆیە داواكارن لە شۆفێران ڕێنماییەكانی كاتی تەمومژ جێبەجێ بكەن.

 

هەرێم بێ بەش كراوە لە”پاڵپشتی هەژاران” تەنها بەشە خۆراك ڕەوانە دەكرێت
پێشت هەرێم بێ بەش كراوە لە”پاڵپشتی هەژاران” تەنها بەشە خۆراك ڕەوانە دەكرێت
یۆڤی یاریی بە پۆگبا ناكات
دواتر یۆڤی یاریی بە پۆگبا ناكات
ەیوەندیدار