یۆڤی یاریی بە پۆگبا ناكات



ماسیمیلیانۆ ئەلجێری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس، پۆڵ پۆگبای فەرەنسایی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەی لە لیستی بەشداریی لە ڕووبەڕووبوونەوەكەی ئەمشەو بەرامبەر بە فرایبۆرگی ئەڵمانی لە قۆناغی 16 خولی ئەوروپایی، دوورخستەوە.


دوێنێ‌ چوار شەممە ئەلجێری لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پۆگبا بەشداریی لە مەشقی بەكۆمەڵدا نەكردووە و بەجیا لە هاوڕێكانی مەشقی كردووە”.

وەك تۆڕی “سكای سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاماژەی پێكردووە، لیستەكەی یوڤی كە كەمێك پێش ئێستا بڵاوكرایەوە، دوورخستنەوەی پۆگبا لە یارییەكە بەخۆوە دەبینێت و هۆكاریی دوورخستنەوەكەش تەمبێكردنە.

سكای سپۆرت نوسویەتی”ئەستێرە فەرەنساییەكە دوێنێ‌ لە دوای هاوڕێكانی و درەنگ گەیشتبووە ناوەندی ڕاهێنان، ئەمەش بووە مایەی دوورخستنەوەی لە یارییەكەى فرایبۆرگ”.

پۆگبا كە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە یاریی لەگەڵ تیپەكەی نەكردووە، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا گەڕایەوە بۆ بەشداریی لە مەشقكردن لەگەڵ یوڤی و تەنیا بۆ چەند خولەكێكیش بە درێسی یانەكەوە دەركەوتووە، لەو دەمەی لە هاوینی ڕابردوودا چووە ڕیزەكانی یانە ئیتاڵییەكە.

كەشناسی هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە
پێشت كەشناسی هۆشداریەك بڵاودەكاتەوە
لە هەریمی كوردستان 450 خویندنگە دروست دەكرێن
دواتر لە هەریمی كوردستان 450 خویندنگە دروست دەكرێن
ەیوەندیدار