ڤینیسیۆس: دەبێت شەڕبكەین


ڤینیسیۆس جۆنیۆر هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید، بەپێویستی دەزانێت تیپەكەی سەرلەنوێ‌ بیباتەوە و بەشێوەیەكی باش یاریی بكات، ئەمەش دوای 3 یاریی بەبێ‌ بردنەوە، جەختیش لەسەر خواستی خۆی دەكاتەوە بۆ یارمەتیدانی “شاهانە لەپێناو درێژەدان بە شەڕكردن لەپێناو هەموو شتێكدا”.

ماڵپەڕی یانەكە لە زاری ڤینیسیۆسەوە بڵاویكردەوە”هیواخوازە بتوانێت بەردەوامبێت لەسەر ئەم ئاستە تا كۆتایی وەرز، دەیەوێت یارمەتی تیپەكەی و هاندەران بدات و درێژ بە شەڕكردن بدات لەپێنان هەموو شتێكدا، دەبێت بیبەنەوە و بەشێوەیەكی باش یاریی بكەن”.

ئەو یاریزانە بەرازیلییە دوای دەستەبەركردنی خەڵاتی “یاریزانی 5 ئەستێرە” وەك باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا بۆ مانگی شوبات، وتی”دەبێت لەسەر ئەم ئاستە بەردەوام بن، تا بتوانن براوەبن تا كۆتایی وەرز”.

ڕیاڵ مەدرید لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە بە 53 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەوەیە كە یەكەمی ڕیزبەندییە.

بەهای لیرەی توركی هێندەی تر دابەزی
پێشت بەهای لیرەی توركی هێندەی تر دابەزی
بەهێزترین دراوى جیهان دینارە و دۆلار دەیەمە
دواتر بەهێزترین دراوى جیهان دینارە و دۆلار دەیەمە
پەیوەندیدار