بەهێزترین دراوى جیهان دینارە و دۆلار دەیەمە



گۆڤاری “فوربس”ی ئەمریكایی ئاماژە بە بەهێزترین دراوەكانی جیهان دەكات و دەڵێت دۆلاری ئەمریكایی بەهێزترین نییە لە جیهان و دیناری كوێتی بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش دۆلارەوەیە.

ڕۆژنامە ئەمریكاییەكە نوسیویەتی، بەشێوەیەكی گشتی وەها تەماشای دۆلاری ئەمریكایی دەكرێت كە بەهێزترین دراوە لە جیهاندا، هەرچەندە بەربڵاوترینە لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە كە “دۆلار” بەهێزترین دراوی كاغەزی نییە لەنێوان دراوەكانی جیهان كە ژمارەیان 180 دراوی دانپێدانراوە لەڕووی یاسایی لە هەموو جیهاندا.

فۆرس ئاماژەی بە 10 بەهێزترین دراو كردووە لە جیهاندا كە لەم دراوانە پێكدێن:

1-دیناری كوێتی
دیناری كوێتی بەهێزترین دراوە لە جیهان و هەر دینارێكی كوێتی 3.26 دۆلاری ئەمریكایی پێدەكڕدرێت (بە واتایەكی تر 1 دۆلار یەكسانە بە 0.31 دیناری كوێتی، واتا هەر دینارێكی كوێتی یەكسانە بە نزیكەی 3 دۆلار).

2- دیناری بەحرێنی
دیناری بەحرێنی دووەم بەهێزترین دراوە لە جیهان و یەك دیناری بەحرێنی 2.65 دۆلاری ئەمریكایی پێدەكڕدرێت (یان دۆلارێك یەكسانە بە 0.38 دیناری بەحرێنی).

 

3-ڕیاڵی عومانی
ڕیاڵی عومانی سێیەم بەهێزترین دراوە لە جیهاندا و هەر ڕیاڵێك 2.60 دۆلاری پێدەكڕدرێت (یان دۆلارێك یەكسانە بە 0.38 ڕیاڵی عومانی.

4- دیناری ئەردەنی
دیناری ئەردەنی چوارەم بەهێزترین دراوە لە جیهاندا و یەك دیناری ئەردەنی 1.41 دۆلاری ئەمریكایی پێدەكڕدرێت (یان یەك دۆلار یەكسانە بە 0.71 دیناری ئەردەنی).

5-جونەیهی ئیستەرلینی

جونەیهی بەریتانی بە پێنجەم بەهێزترین دراو لە جیهاندا دادەنرێت و یەك جونەیهی ئیستەلینی 1.20 دۆلاری پێدەكڕدرێت (یان 1 دۆلاری ئەمریكایی یەكسانە بە 0.83 جونەیهی ئیستەلینی).

 

6-دۆلاری دوورگەكانی كایمان
دۆلاری دوورگەكانی كایمان شەشەمین بەهێزترین دراوی هاوبەشە لە جیهاندا و یەك دۆلاری دوورگەكانی كایمان 1.20 دۆلاری ئەمریكاییە (یان یەك دۆلاری ئەمریكایی یەكسانە بە 0.83 دۆلاری دوورگەكانی كایمان).
دوورگەكانی كایمان هەرێمێكی بەریتانییە لە ناوچەی دەریای كاریبی و بە سەنتەری دارایی دەرەكی دادەنرێت.

7-جونەیهی جەبەل تارق
جونەیهی جەبەل تارق حەوتەمین بەهێزترین دراوی هاوبەش لە جیهاندا دادەنرێت و 1 جونەیهی جەبەل تارق یەكسانە 1.20 دۆلاری ئەمریكایی (یان دۆلارێكی ئەمریكایی یەكسانە بە 0.83 جونەیهی جەبەل تارق).
جەبەل تارق دەكەوێتە بەشی باشووری ئیسپانیا و بە فەرمی هەرێمێكی بەریتانییە.

8-فرەنكی سویسری
فرەنكی سویسری بە هەشتەمین بەهێزترین دراو لە جیهاندا دادەنرێت و یەك فرەنكی سویسری دەكاتە 1.07 دۆلاری ئەمریكایی (یان 1 دۆلاری ئەمریكایی یەكسانە بە 0.93 فرەنكی سویسری).

 

9-یورۆ
یورۆ نۆیەم بەهێزترین دراوە لە جیهاندا و 1 یورۆ 1.07 دۆلاری ئەمریكایی دەكات (یان 1 دۆلاری ئەمریكایی یەكسانە بە 0.94 یورۆ).
یورۆ دراوی فەرمی ناوچەی یورۆیە كە لە 19 دەوڵەت پێكدێت لە كۆی 27 دەوڵەتی یەكێتی ئەوروپایی.

10-دۆلاری ئەمریكایی
دۆلاری ئەمریكایی دەیەم بەهێزترین دراوە لە جیهان و 1 دۆلار یەكسانە بەخۆی. بەهای هەموو دراوەكانی تری وڵاتە جیاجیاكانی جیهان یەكسانە بە كەمتر بەراورد بە دۆلاری ئەمریكایی.

 

 

 

 

ڤینیسیۆس: دەبێت شەڕبكەین
پێشت ڤینیسیۆس: دەبێت شەڕبكەین
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات باسی چیان كرد
دواتر نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات باسی چیان كرد
ەیوەندیدار