وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكات



وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری 2023 ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”لە یەك شەممەی داهاتووەوە دەست بە پارەداركردنی مووچەی مانگی ئاداری 2023 دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”وەزارەتی دارایی دەست دەكات بە پارەداركردنی مووچەی ئەم مانگە لە یەك شەممەی داهاتوو 12ی ئاداری 2023، پاش ئەوەی تەواوی ڕێكارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی ڕێكخستنی خەرج تەواوكران”.

وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، داوا لە یەكەكانی خەرجی وەزارەتەكان و لایەنە ناپەیوەستەكان و پارێزگاكان دەكات، پابەندبن بە پێداویستییەكانی پارەداركردنی مانگانەوە و پێشكەشكردنی میزانیەی پێداچوونەوە كۆتایی ساڵی 2022، لەگەڵ ڕەچاوكردنی پابەندبوون بە خشتەی كارپێكراوى پارەداركردنی مووچەی .

مەلا مەزهەر خۆراسانی؛ ڕۆژی جلی كوردی پیرۆزتان بێت ئەو ڕۆژە مەزنە من نامەوێت بەفلسێكی سوتاو
پێشت مەلا مەزهەر خۆراسانی؛ ڕۆژی جلی كوردی پیرۆزتان بێت ئەو ڕۆژە مەزنە من نامەوێت بەفلسێكی سوتاو
مۆلەر: مێسی ئاسانە و ڕۆناڵدۆ كێشەبوو
دواتر مۆلەر: مێسی ئاسانە و ڕۆناڵدۆ كێشەبوو
ەیوەندیدار