مۆلەر: مێسی ئاسانە و ڕۆناڵدۆ كێشەبوو



تۆماس مۆلەری ئەڵمانی، ئەستێرەی بایرن میونشن پێیوایە، بەردەوام كاروبارەكان بەرامبەر بە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی باش بەڕێوەچوون، بەپێچەوانەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی.


مۆلەر بە ڕۆژنامەی “كیكەر”ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە:”بەردەوام كاروبارەكان لەسەر هەموو ئاستەكان، لەڕووی ئەنجامەكانەوە بەرامبەر بە مێسی باش بوون، بەڵام كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كێشەی ئێمە بوو كاتێك لە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدرید یاریی دەكرد”.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرامبەر بە بایرن میونشن 9 گۆڵی تۆماركردووە لە 8 یاریی و لە 5 یاریيدا براوە بووە و دوو یاریی دۆڕاندووە و یارییەكیش یەكسان بووە.

مێسی لە 8 یارییدا ڕووبەڕووی بایرن بۆتەوە بە درێسی بەرشەلۆنەوە و 4 گۆڵی كردووە و دوو گۆڵی دروستكردووە و تەنیا لە دوو یارییدا براوە بووە و 5 یاریی دۆڕاندووە و یەك یاریش یەكسان بووە.

مۆلەر دەڵێت:”ڕێزێكی زۆرى هەیە بۆ ئاستی مێسی لە جامی جیهان”.

دوێنێ‌ بایرن میونشن دووبارە بەسەر پاریس سان جێرماندا سەركەوت بە ئەنجامی 2-0 لە یاریگای ئەلیانز ئارینا لە یاریی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەو شێوەیە یانە گەورەكەی باڤاریا بە كۆی هەردوو یارییەكە 3-0 بۆ خولی چارەكی كۆتایی سەركەوت.

 

وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكات
پێشت وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ دەكات
بەوێنە؛ بەهۆی لافاوەوە ماڵێك لە گەڕەكی ١٢٠ی سلێمانی زیانێكی زۆریان پێگەشتووە
دواتر بەوێنە؛ بەهۆی لافاوەوە ماڵێك لە گەڕەكی ١٢٠ی سلێمانی زیانێكی زۆریان پێگەشتووە
ەیوەندیدار