پەیماننامەی پاراستنی دەریاكان واژووكرا



 

دوای 15 ساڵ لە گفتووگۆی درێژخایەن بۆ پاراستنی دەریا بەرزەكان، دواجار وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر یەكەمین پەیماننامەی پاراستنی دەریا بەرزەكان ڕێككەوتن.

بەپێی ڕێككەوتنەكە، 30%ی دەریاكانی جیهان دەكرێنە ناوچەیەكی پارێزراو، ڕێكاری پشكنینی پڕۆژە و گەشتە ئابوورییەكان و چالاكییەكانی دیكەی ناو دەریاكان بۆ دڵنیابوون لەوەی لەگەڵ ژینگەدا دەگونجێن، دادەنرێت.

ڕێككەوتنەكە لە نیویۆرك واژووكراوە، ئامانجی ئەوەیە جۆراوجۆری زیندوویی دەریا بەرزەكان لەڕووی نێودەوڵەتییەوە بپارێزرێن، دوو لەسەر سێی زەریاكانی جیهان سەر بە دەریا بەرزەكانن، هەر بۆیەش زۆر لە یاساكانەوە دوورن.

شارەزایانی بواری ژینگە پێیانوایە، پەسەندكردنی ئەم پەیماننامە نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی دەریاكان لە مەترسی پیسبوون و كاریگەرییە وێرانكەرەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییەكان هەنگاوێكی گەورەیە، كە مەترسییان بۆ بوونی هەسارەی زەوی و دانیشتوانەكەی دروستكردووە، ئەوەش بەهۆی ناهاوسەنگی سروشتی ژینگەیی و بایۆلۆژی.

نرخی نەوتی سپی دابەزی
پێشت نرخی نەوتی سپی دابەزی
بارانە بەخووڕەكە، سەرچاوە ئاوییەكانی ژیاندەوە
دواتر بارانە بەخووڕەكە، سەرچاوە ئاوییەكانی ژیاندەوە
ەیوەندیدار