بارانە بەخووڕەكە، سەرچاوە ئاوییەكانی ژیاندەوە


زۆرینەی چەم و ڕووبار و كانیاوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاستی ئاویان زۆر بەرزبووەتەوە

ئەو بارانە بەخووڕەی لە دوێنێوە سنووری پارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجەی گرتووەتەوە، زۆرینەی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە زۆرینەی سەرچاوە ئاوییەكان لە كانی و كارێز، چەم و ڕووبارەكان ژیاونەتەوە و ئاوێكی زۆریان پێدا تێپەڕدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماری باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.
سلێمانی 104 ملیم
چەمچەماڵ 38 ملیم
دوكان 60 ملیم
بازیان 62 ملیم
ڕانیە 41 ملیم
قەڵادزێ 53 ملیم
ماوەت 83 ملیم
چوارقوڕنە 30 ملیم
سەركەپكان 34 ملیم
دەربەندیخان 50 ملیم
هەڵشۆ 70 ملیم
ئاخجەلەر 59 ملیم
پێنجوێن 133 ملیم
چوارتا 133 ملیم
سەنگاو 97 ملیم
یاخسەمەر 81 ملیم
سەیدسادق 69 ملیم
بەرزنجە 175 ملیم
قەرەداغ 198 ملیم
قڕگە 105 ملیم

تەرزە تەها پەیامنێری (خەڵك) لەنێو شاری سلێمانی ڕایگەیاند چەمی قلياسان بەتەواوەتی بووژاوەتەوە و ئاوێكی زۆری پێدا دەڕوات.

بەپێی زانیارییەكان لەشارباژێڕ زۆرینەی سەرچاوە ئاوییەكان بەتایبەت چەمەكانی خێوەتە، مۆكەبە، قەڵاچوالان، قەشان و ماوەت ئاستی ئاوەكەیان زۆر زیادیكردووە.

چەمی چەقان لە سەید سادق ماوەی سێ ساڵە وشكی كردووە، ئەمڕۆ ئاوێكی زۆری تێچووەتەوە.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سنووری دەربەندیخان 48.6 ملیم بووە، پێشبینی دەكەین بارانی زیاتریش ببارێت و داهاتی ئاو بەرز ببێتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە دوێنێوە هەتاكو ئێستا 17سم زیادیكردووە.

لە وەرزەكانی پایز و زستاندا باران بارین بەپێی پێویست نەباریوە، مەترسی سەرهەڵدانەوەی وشكەساڵی هەبوو، زۆرێك لەسەرچاوە ئاوییەكان بەرەو كەمبوونەوە چوون، بەڵام ئەم شەپۆلە بەهێزەی باران بارین ئەو مەترسییانەی ڕەواندەوە.

 

پەیماننامەی پاراستنی دەریاكان واژووكرا
پێشت پەیماننامەی پاراستنی دەریاكان واژووكرا
نرخی ئەمڕۆی دۆلار و تمەن
دواتر نرخی ئەمڕۆی دۆلار و تمەن
پەیوەندیدار