ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە

  • 445 بینین

 

دوای ئەوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە، بەو هۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە.

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 17 سم زیادیكردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش 4 مەتر كەمیكردووە.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سنووری دەربەندیخان 48.6 ملیم بووە، پێشبینی دەكەین بارانی زیاتریش ببارێت و داهاتی ئاو بەرز ببێتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە دوێنێوە هەتاكو ئێستا 17سم زیادیكردووە.

وتیشی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەتا ئەم كاتە، ئاستی ئاوی بەنداوەكە 4 مەتر كەمترە.

ئەوە لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە شاری سلێمانی و ناوچەكانی گەرمیان و چەند ناوچەیەكی دیكە لافاو دروستبوو، چەندین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان پەكیان كەوتبوو.

بوومەلەرزەلێدراوان دەنگ بە ئەردۆغان نادەنەوە
پێشتر بوومەلەرزەلێدراوان دەنگ بە ئەردۆغان نادەنەوە
فێستیڤاڵی بەرهەمی خوێندكاران بەڕێوەچوو
دواتر فێستیڤاڵی بەرهەمی خوێندكاران بەڕێوەچوو
پەیوەندیدار