فێستیڤاڵی بەرهەمی خوێندكاران بەڕێوەچوو



 

لە ماوەت پێشەنگایەكی خوێندكاران كرایەوە و چەندین كاری نایابی فیزیایی و كیمیایی و بایۆلۆژی و هونەری و كەلتوری و وێنەیی و خۆراكیان تێدا نمایشكردبوو.

كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند “بە یاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی قەزای ماوەت بەشداری فێستیڤاڵی ساڵانەی ئامادەیی ماوەت بووین، كە تێیدا لە لایەن خوێندكارانەوە چەندان كاری نایابی فیزیایی و كیمیایی و بایۆلۆجی و هونەری و كەلتوری و وێنەیی و خۆراكیان تێدا نمایشكردبوو”.

ڕاشیگەیاند “كارەكانیان نیشاندەری كارامەیی و بە توانایی و زانستپەروەری ئەو خوێندكارانە بوون، نمایشە زانستییەكانیان هەموومانی سەرسام كرد، كە لە لایەكی دیكەوە ئەو كارانە دڵسۆزی و مانووبوونی مامۆستاكانیان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەكە نیشان دەدات”.

ساڵانە لە وەرزی بەهاردا ناوەندەكانی خوێندن فێستیڤاڵ بۆ كارو بەرهەم و چالاكی خوێندكارەكانیان ساز دەكەن، بەچەندین بەرهەم خوێندكاران بەشداری دەكەن.

 

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە
پێشت ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە
هاتووچۆی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لافاویان تێدا دروست بووە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لافاویان تێدا دروست بووە
ەیوەندیدار