هاتووچۆی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لافاویان تێدا دروست بووە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە لافاو تێیاندا دروست بووە و داواش لە شۆفێران دەکات ئەگەر بۆ کاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:” لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود، ژێر پردی خەسرەوخاڵ، ژێر پردی قالاوە و سەهۆڵەکە ئاوێکی زۆر بەهۆی بارانبارینەوە کۆبووەتەوە و بۆیە داوا لا هاووڵاتییان دەکەین بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە”.

پێشتریش د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: “داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی ناو شاری سلێمانی دەکەین، لە ئەمشەودا، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامە سەرەکییەکان بەکارنەهێنن، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ خۆیان و بۆ تیمە فریاگوزارییەکانیش دروست نەبێت”.

تەندروستی سلێمانیش، سەرجەم تیمە تەندروستیەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، داواش لەهاووڵاتییان دەکات لەکاتی پێوستیان بە تیمی تەندروستی لەڕێگەی ژمارە 122 پەیوەندی بکات لەکەمترین کاتدا تیمەکانیان ئامادە دەبن.

فێستیڤاڵی بەرهەمی خوێندكاران بەڕێوەچوو
پێشت فێستیڤاڵی بەرهەمی خوێندكاران بەڕێوەچوو
پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکان بەکارنەهێنن
دواتر پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت شەقامەکان بەکارنەهێنن
ەیوەندیدار