خەڵك؛ زانیاری لەسەر شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین بڵاودەكاتەوە



بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی چالاکی دەریای سوور لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە و لە هەندێك شوێن نزیكەی 100 ملم باران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە تاوە باران و چالاکبوونی ھەورەبروسکە ھەیە لەناوچە جیاجیاکانی سنوری باشوور و ڕۆژھەڵاتی ھەرێم و لەدواین پێشھاتەکاندا کاریگەری ئەو حاڵەتە ناسەقامگیریە بەھێزەی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە ٩-٣-٢٠٢٣ چاوەڕوان دەکرێت بەدرێژایی ناوچەکانی ناوەراستی عێراق تا سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ڕێژەی چاوەڕوانکراوی بارانبارینیش زیاتربووە بەجیاوازی ناوچەکان لەنێوان ٦٠ تا ١٠٠ ملیمەتر زیاتر.

ئەو شارەزایەی كەشناسی هۆشداری دەدات لە “دروستبوونی لافاو لەسەرجەم ناوچە نزمەکانی ئەم سنوورانەدا ، ئەگەری گەشەسەندنی ھەوری سوپەرسێل ھەیە، کە ئەبێتە ھۆی دابارینێکی توند و خێرایی تەرزە و باران و ڕوودانی ھەورەتریشقەی بەھێز “.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمشەو لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە یەکێک ئەبێت لە باراناویترین شەوەکان لەماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا و سبەی پێنج شەممە ٩-٣-٢٠٢٣ کاتەکانی بەیانی کاریگەری بەھێزی ئەم حاڵەتە لەسەر ناوچەکە نامێنێت و بەمامناوەندی تا کاتەکانی ئێوارە ناوبەناو ھەورە تریشقە و تاوە باران بەردەوامی ئەبێت و کاتی شەو بەیەکجاری کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان لە كاتی سكپڕیدا كامانەن
پێشت گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ خانمان لە كاتی سكپڕیدا كامانەن
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كاكە حەمە كۆبووەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كاكە حەمە كۆبووەوە
پەیوەندیدار