كاتی یاریی كلاسیكۆ گۆڕانكاریی بەسەردا هات



یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، گۆڕانكاریی لە كاتی یاریييەكەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریددا دەكات كە لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوەی نیوەی كۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە بڵاوكرایەوە”كاتی یارییەكە بۆ ماوەی كاتژمێرێك پێشخرا و لە ڕۆژی 5ی نیسانی داهاتوو لە كاتژمێر نۆی ئێوارە بە كاتی ئیسپانیا، بەڕێوەدەچێت”.

بە هەمان شێوە یاریی ئەتلەتیك بیلباو و ئۆساسۆنا لە گەڕانەوەی نیوەی كۆتایی جامەكە، بۆ ماوەی كاتژمێرێك پێشخرا و لە 4ی نیسانی داهاتوو لە كاتژمێر نۆی ئێوارە بە كاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

بەرشەلۆنە لە یاریی ڕۆیشتن لە یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ، بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا و گۆڵەكەش لەلایەن میلیتاو بە هەڵە تۆماركرا.

بەرشەلۆنە بەدرێژایی مێژوو زۆرترین ناسناوی جامی پادشای ئیسپانیای بەدەستهێناوە و 31 ناسناوی دەستەبەركردووە، پاشان ئەتلەتیك بیلباو بە 23 ناسناو، ڕیاڵ مەدریدیش 19 ناسناوی بردۆتەوە.

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كاكە حەمە كۆبووەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ كاكە حەمە كۆبووەوە
دوو وەزیری هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مامۆستایانی ژن دەردەكەن
دواتر دوو وەزیری هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مامۆستایانی ژن دەردەكەن
ەیوەندیدار