دوو وەزیری هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و مامۆستایانی ژن دەردەكەن



هەردوو وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری كارەبا بەبۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی فەرمانبەر و مامۆستایانی ژن لەسەر میلاكی وەزارەتەكانیان دەكەن، كە بەهۆیەوە مانگێك سەرمووچەیان پێشدەكەوێت.

بەپێی دوو نووسراو، كە هەریەك لە ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا دەریان كردووە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ژنی سەر بە میلاكی وەزارەتەكانیان دەكەن.

بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت، لەكاتی ئاڕاستەكردنی سوپاس و پێزانین، سەرمووچەی فەرمانبەر بۆ یەك مانگ پێشدەخرێت.

كاتی یاریی كلاسیكۆ گۆڕانكاریی بەسەردا هات
پێشت كاتی یاریی كلاسیكۆ گۆڕانكاریی بەسەردا هات
ئەو بەشەخۆراكەی زیاد دەكرێت هەرێم دەگرێتەوە؟
دواتر ئەو بەشەخۆراكەی زیاد دەكرێت هەرێم دەگرێتەوە؟
ەیوەندیدار