سودانی مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە فەرماندە ئەمنییەكان


محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە فەرماندە ئەمنییەكان، تا یاسا لە پارێزگایەكی عیراقدا بسەپێنن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سودانییەوە بڵاوكرایەوە”سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد لە پارێزگای دیالە و فەرمانی كرد هێزی سەربازی و ئەمنی زیاتر ڕەوانەی دیالە بكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سەرۆك وەزیران لە سەردانەكەی ئەمڕۆی بۆ دیالە، زانیاریی لەسەر ڕەوشی پارێزگاكە و هەوڵی هێزە ئەمنییەكان وەرگرت بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە تەواوی قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكە. لە كۆبوونەوەكەدا گفتووگۆ لەسەر ئەو پێشێلكاریانە كرا كە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكەدا ڕوویاندا”.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، فەرمانی كرد هێزی سەربازی و ئەمنی زیاتر ڕەوانەی پارێزگای دیالە بكرێت، مۆڵەتی دوو هەفتەشی بەخشییە فەرماندە ئەمنییەكان، تا یاسا لە هەموو ناوچەكانی پارێزگاكەدا بچەسپێنن.

 

 

نرخی مریشكیش گران بوو
پێشت نرخی مریشكیش گران بوو
ڕووداوێكی هاتووچۆ كارەساتی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ كارەساتی لێكەوتەوە
پەیوەندیدار