ڕووداوێكی هاتووچۆ كارەساتی لێكەوتەوە


لەسەر ڕێگای دەربەندیخان- سلێمانی، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 4 كەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێكیش بریندارە.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەنیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەمێک لەمەو پێش لە نزیک گوندی سیارە لە ڕێگای ( دەربەندیخان – سلێمانی) ڕووداوێکی سەخت ڕوویدا .

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیوتا کڕاون ناسراو بە “مەلیکە” لە نزیک گوندی سیارە لەسەر ڕێگای سەرەکی دەربەندیخان کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێ بە ڕاگڕی کەنار شەقامەکەدا و زیاتر لە 20 مەتر گاردڕێڵ هەڵدەکەنێت و بەناوەڕاستی ئۆتومبێلەکەدا تێپەڕدەبێ

ڕاشیگەیاندووە، چوار هاوڵاتی (دوو ژن و دوو پیاو) دەست بەجێ گیانیان لەدەست داوە و منداڵێکیش بەسووکی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراوە.

ئاشكراشی كردووە، شۆفێرەکەی یەکێ لە ژنەكان بووە ، كە گیانی لەدەستداوە و خەڵکی شارۆچكەی پێنجوێنن.

سودانی مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە فەرماندە ئەمنییەكان
پێشت سودانی مۆڵەتی دوو هەفتە دەداتە فەرماندە ئەمنییەكان
بەڤیدیۆ، دوو كچەكەی ڕۆناڵدۆ فێری عەرەبی بوون و قسەی پێدەكەن
دواتر بەڤیدیۆ، دوو كچەكەی ڕۆناڵدۆ فێری عەرەبی بوون و قسەی پێدەكەن
پەیوەندیدار