ڕووسیا ژمارەی ژنانی بەشداربوو لە جەنگی ئۆكراینادا ئاشكرا دەكات


سێرگی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا، ژمارەی ژنانی بەشداربوو لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا ئاشكرا دەكات، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی ژنان كە 8ی مارسە.

شویگۆ لە كۆنفرانسێكدا لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند”نزیكەی 1100 سەربازی ژن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا بەشدارییان كردووە، سێیەكی ئەوان میدالی حكومییان بەدەستهێناوە”.

بەپێی ماڵپەڕی “روسیا الیوم”، وەزیری بەرگری ڕووسیا سوپاس و ستایشی هەموو ژنانی سوپای ڕووسیای كرد “لەبەرامبەر خزمەتكردنی هۆشیارانە و پەیڕەوی پیشەگەريی و بەرپرسانەیان كە پێی ڕاسپێردرابوون، هیوای تەندروستی باش و بەهارێكی خۆش و ژیانێكی پڕ لە كامەرانی بۆخواستن”.

سێرگی شویگۆ”پێزانینی بۆ هەموو ژنانی ڕووسیا دەربڕی بۆ سۆز و چاوێری و خۆشەویستی و خەمخۆرییان لە ڕۆژگارە ناخۆشەكاندا”.

شویگۆ دەڵێت”ژنان بە تەواوەتی توانای خۆیان دەزانن، بەوپەڕی چالاكییەوە بەشداریی لە ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسی وڵاتەكەیاندا دەكەن”.

شویگۆ ڕایگەیاند:زیاتر لە 39 هەزار ژن لە ڕیزەكانی هێزە چەكدارەكانی ڕووسیادا خزمەت دەكەن كە نزیكەی 5 هەزارییان ئەفسەرن”.

هۆشیار زێباری: شەڕی ناوخۆ ئەزموون كراوە و یەكێتی و پارتی لەگەڵیدانین و ڕووناداتەوە
پێشت هۆشیار زێباری: شەڕی ناوخۆ ئەزموون كراوە و یەكێتی و پارتی لەگەڵیدانین و ڕووناداتەوە
ئەو تۆمەتبارەی لە چاكسازی نەوجەوانانی هەڵهات دەستگیركرایەوە
دواتر ئەو تۆمەتبارەی لە چاكسازی نەوجەوانانی هەڵهات دەستگیركرایەوە
پەیوەندیدار