بارانی بەخوڕ دەبارێت و هۆشداری لافاو لە چەند ناوچەیەك دەدرێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی هۆشداری توند بە تەواوی ناوچەکانی گەرمیان دەدات لە ئەگەری دروست بوونی لافاو.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاندن ئەگەر هەیە درەنگانێکی ئێوارەی چوار شەممە و شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممە و ڕۆژی پێنج شەممە تاوەکو شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی بارانی بەخوڕ و لافاو سەرجەم چەم و دۆڵ و ناوچه نزماییەکانی گەرمیان بگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، داواکارین لە هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا ئاگاداری خۆیان بن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگا خاکیەکان بەکارمەهێنن.

ئەو شارەزایەی كەشناسی داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەكات، “ئامادەکاری جدی بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو”.

دەشڵێت: “ئەگەر هەیه هەندێ ناوچەی گەرمیان لەماوەی تەنها 24 کاتژمێردا زیاتر له 100 ملم باران ببارێت.

سبەینێ‌ لە چەند پارێزگایەكی عیراق دەكرێتە پشووی فەرمی
پێشت سبەینێ‌ لە چەند پارێزگایەكی عیراق دەكرێتە پشووی فەرمی
وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت
دواتر وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار