وەزارەتی پەروەردە دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەستپێشخەرییەک بۆ چیرۆک نووسانی ئەدەبی منداڵان ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە دەستپێشخەرییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی پاڵپشتی نووسەرانی کورد و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ چیرۆکنووسانی ئەدەبی منداڵان و خوێنەرانی ئازیز، ئەو نووسەرە بەڕێزانەی چیرۆکی منداڵانیان هەیە لە پرۆژەکانیان بە نووسینی چیرۆک بەشداربن و بە بابەتەکانیان دەوڵەمەندمان بکەن، بوارەکانیش بەگوێرەی ئەو تەمەنانە بێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، چیرۆکی منداڵانی تەمەن ٥ – ۷ ساڵ و چیرۆکی منداڵانی تەمەن ۷ – ۹ ساڵ و چیرۆکی منداڵانی تەمەن ۹- ۱۲ ساڵ بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بەرهەمانەش دەکرێت نووسینی نووسەرەکە خۆی بێ یان لە زمانێکی ترەوە وەرگێڕراو بێ بەمەرجێ چیرۆکەکە بە سروشتی دەروونی منداڵانی کورد ئاشنا بێ.

ئەم دەستپێشخەرییە لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected]) دەگەیەنرێت بە وەزارەتی پەروەردە.

بارانی بەخوڕ دەبارێت و هۆشداری لافاو لە چەند ناوچەیەك دەدرێت
پێشت بارانی بەخوڕ دەبارێت و هۆشداری لافاو لە چەند ناوچەیەك دەدرێت
بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار