وەزیری پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە دەدوێت



وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە نوێترین نوسراومان پێگەیشتووە و دوای نەورۆز لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژە كۆدەبینەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بابەتی وانەبێژان لە ئەنجومەنی ڕاژەیە لەم ڕۆژانەدا نوسراوێكمان سەبارەت بەو بابەتە پێگەیشتووە لە دوای نەورۆز لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژە كۆدەبینەوە.

لە بارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایانەوە وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایانیش لە ئەنجوومەنی ڕاژەیە و هەڵسەنگاندن كراوە، بەڵام ئەنجامی كۆتایی نەگەڕاوەتەوە و نازانم دەر ئەنجام بەكوێ‌ دەگات و چ پێشنیارێك لەو بارەیەوە دەخرێتەڕوو.

ئەوە لەكاتێكدایە نزیكەی 32 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هەن، سەرجەمیان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن، تا دێت ژمارەیان بەرەو هەڵكشان دەڕوات، ناو بەناو لە شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و داوای شایستەی دارایی و هاوتاكردنیان لەگەڵ مامۆستایانی میلاكی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەكەن.

پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش لە ساڵی 2014 ەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگیراوە.

مەیلی توركیاشی هێنایە دەنگ
پێشت مەیلی توركیاشی هێنایە دەنگ
زیرەکی دەستکرد، هەڕەشە لە پیشە و بازاڕی کار دەکات
دواتر زیرەکی دەستکرد، هەڕەشە لە پیشە و بازاڕی کار دەکات
ەیوەندیدار