زیرەکی دەستکرد، هەڕەشە لە پیشە و بازاڕی کار دەکات


 

سەرهەڵدانی زیرەکی دەستکرد ئەگەرچی بڕیارە گەشەی ئابووری بەرز بکاتەوە، بەڵام بازاڕی کار دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە، بەتایبەت کە ئەگەر هەیە ئەم داهێنانە نزیکەی ٢٠ پیشە بخاتە مەترسییەوە و دەست بەسەر بازاڕی کاردا بگرێت.

 

تیمێکی توێژەران بە سەرۆکایەتی زانکۆی پرینستۆن لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا، دەربارەی ئەوەی ئاخۆ کام پیشە زۆرترین کاریگەری لەسەرە بەهۆی هاتنە ئارای زیرەکی دەستکرد، ئەنجامەکان دەریانخست کە ئەوانەی بە ئۆنلاین کاردەکەن، مامۆستایان، دەروونناسەکان و دادوەرەکان و رۆژنامەنووسیان لەنێو ئەو گروپانەدان کە زۆرترین مەترسیی لەدەستدانی پیشەکانیان لەسەرە.

 

توێژەران دەڵێن؛ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی “GBT Chat” دەتوانین لەوە تێبگەین کە چۆن زیرەکی دەستکرد کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە پیشەکان دەکات لە داهاتوودا، بەو پێیەی توانای تێگەیشتن لە زمان و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ مرۆڤەکان و پێشنیارکردنی چەندین وەڵامی هەیە لە یەک کاتدا.

 

بازرگانانی تەلەفۆن وەک لاوازترین ڕیزبەندی پۆلێنکران، ئەمەش ڕەنگە جێگەی سەرسوڕمان نەبێت چونکە زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ئێستادا چاتبۆتی بەهێزی AI بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە.

 

لە لایەکی ترەوە زیرەکی دەستکرد هێشتا توانای ئەوەی نییە جێگەی دادوەری مرۆڤ بگرێتەوە، بەڵام تەکنەلۆجیا لە هۆڵی دادگادا لە زۆر ڕووەوە سوودی هەیە، بەتایبەت کە ئامێری زیرەکی دەستکرد دەتوانێت توێژینەوە کۆبکاتەوە، ئەمەش وا دەکات دادوەر ئاسانتر سەیری پەڕاوە یاساییەکان بکات.

 

بەپێی توێژینەوەکە، لە داهاتوودا زیرەکی دەستکرد دەتوانێت جێگەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گشتیش بگرێتەوە لە کۆمپانیا گەورەکاندا.

 

لەلایەکی دیکە بواری ڕۆژنامەگەری بەهۆی زیرەکی دەستکرد لەژێر هەڕەشەی جیدیدایە، چونکە زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ڕاپۆرتی هەمەجۆر کۆبکاتەوە و چاودێری جوڵەکانی بازاڕی بۆرسەش بکات.

وەزیری پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە دەدوێت
پێشت وەزیری پەروەردە لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە دەدوێت
هەدەپە پشتیوانی بۆ كلیچدار ئۆغلۆ ڕاگەیاند
دواتر هەدەپە پشتیوانی بۆ كلیچدار ئۆغلۆ ڕاگەیاند
پەیوەندیدار