بانكێك 60 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل



بانكی نەهرێنی ئیسلامی حكومی ڕایدەگەیەنێت، قەرزێك بە بڕی 60 ملیۆن دینار دەداتە هاووڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل، قەرزەكەش هەموو هاووڵاتییان دەگرێتەوە.

عیماد ڕسن یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانكەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”بانكەكەیان دەستیكردووە بە پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان كە بڕی هەرە زۆری قەرزەكەیان 60 ملیۆن دینارە، بانكەكەش ڕاستەوخۆ پارەكە دەداتە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی كە كڕیار دەیەوێت بیكڕێت”.

هەروەها وتی”ئەو كەسەی قەرزەكە وەردەگرێت، دەبێت كەفیلێك یان زیاتر بهێنێت لە فەرمانبەرانی دەوڵەت و مووچەكەی دوو هێندەی قیسی مانگانە یان زیاتر بێت”.

عیماد ڕسن دەڵێت”ماوەی دانەوەی قەرزەكە بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بە 6 ساڵ بۆ 7 ساڵ دیاریی كراوە و بڕی سودەكەشی 4%، داواكاریی قەرزەكەش نابێت تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر بێت”.

بانكی نەهرێنی ئیسلامی لە ساڵی 2012وە وەك یەكەم بانكی حكومی ئیسلامی دامەزراوە و لە ساڵی 2018وە دەستیكردووە بە پێدانی قەرز بە هاووڵاتیان و فەرمانبەران بەپێی ڕێكاریی دیاریی كراوە.

 

 

شەپۆلی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گومرگی عیراق؛ قاچاخچیەكی دۆلار لە سنوری ترێبیل دەستگیركرا
دواتر بەڕێوەبەرایەتی گومرگی عیراق؛ قاچاخچیەكی دۆلار لە سنوری ترێبیل دەستگیركرا
ەیوەندیدار