شەپۆلی باران و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە ئیچوارەی ئەمڕۆوە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلی باران بارین و هەورەتریشقە و ئەو ڕەشەبایەی هەیە سبەینێ‌ كۆتایی دێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، قۆناغی بارانبارین و هەورە تریشقە دەستیپێکرد، ئەوەی لەڕادارەکان دیارە بارستە هەوری چالاک و بروسکاوی لەسنوری دوکان و قەڵادزێ دەبینرێت و تەرزەی لەگەڵەدایە.

ڕاشیگەیاند، بەپێی پێشبینیەکان بێت هەور لەباشوورەوە لەحاڵەتی چڕبووندایە و ئێوارە و ئەمشەو و سبەینێش ئەگەری باران و هەورەتریشقە هەیە لە سلێمانی و هەڵەبجە و باکوری گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین، بەلام بۆ ناوچەكانی دیكە شەپۆلەكە لاوازە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕەشەبایەی ناوچەكانی گرتۆتەوە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە كۆتایی دێت.

ئەمشەو بەراتە … لە ئیسلام و كلتوری كوردەواریدا چۆن باسكراوە؟
پێشت ئەمشەو بەراتە … لە ئیسلام و كلتوری كوردەواریدا چۆن باسكراوە؟
بانكێك 60 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل
دواتر بانكێك 60 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتیان بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل
ەیوەندیدار