ئەمڕۆ هاوپەیمانی میللەت بڕیاری چارەنووسساز دەدات



 

بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە هاوپەیمانی میللەتی ئۆپۆزسیۆن كۆببێتەوە و كاندیدی خۆی بە شێوەیەكی فەڕمی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە هەڵبژاردنەكانی 14ی ئایاردا ڕاگەیەنێت.

كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی میللەت لە حاڵێكدایە دووهەم گەورەترین پارتی نێو هاوپەیمانێتییەكە “ئی پارتی” وەك ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر كاندیدكردنی سەرۆكی گشتی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە كەمال كلیچدار ئۆغلۆ كشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانێتییەكە ڕاگەیاندووە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و ناوەندەكانی ڕاپرسییەوە كشانەوەی ئی پارتی كاریگەری نەرێنی لەسەر دەنگەكانی هاوپەیمانی میللەت دەبێت.

هەموو چاوەكان لەسەر ئەوەن ئایا ئەمڕۆ هاوپەیمانی میللەت دواین بڕیاری خۆی چی دەبێت؟ بەتایبەت كە هەر پێنج لایەنەكەی هاوپەیمانێتییەكە جگە لە ئی پارتی بە كاندیدكردنی ئۆغلۆ ڕازی بوون.

مێزی شەش قۆڵی لە شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا جگە لە هەدەپە پێكهاتووە و هاوپەیمانی میللەتیان دروستكردووە، پێنج لەو پارتانە بە خۆكاندیدكردنی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری جەهەپە ڕازیبوون، بەڵام ئی پارتی یان پارتی باش كە دووهەم گەورەترین پارتی ناو هاوپەیمانی میللەتە ڕەتیكردەوە و بەو هۆیەوە لە هاوپەیمانێتییەكە كشایەوە.

سەرۆكی گشتیی ئیی پارتی مەراڵ ئاكشەنەر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای كۆبوونەوەی پارتەكەی، ڕایگەیاند “ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ، یان مەسنوور یاڤاش سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە كە هەردووكیان جەهەپەیین خۆیان كاندید بكەن، بەڵام لەبری ئەوان كلیچدار ئۆغلۆ خۆی كاندیدكردووە، بۆیە كشاوینەتەوە”.

هاوپەیمانی میللەت پێكهاتووە لە:
-پارتی گەلی كۆماری جەهەپە بەسەرۆكایەتی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ.
-پارتی دیموكراتی و پێشكەوتن بە سەرۆكایەتی عەلی باباجان.
-پارتی دیموكرات بە سەرۆكایەتی چولتكین ئۆساڵ.
-پارتی سەعادەت بە سەرۆكایەتی كرەموڵا ئۆغلۆ.
پارتی ئایندە بە سەرۆكایەتی ئەحمەد داود ئۆغلۆ.
– ئی پارتی بە سەرۆكایەتی میراڵ ئاكشنەر.

بەپێی زۆرینەی ڕاپرسییەكان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا چانسی هاوپەیمانی میللەت لە چانسی هاوپەیمانی جمهوور بەهێزترە، بەڵام بە دروستبوونی ئەو درزە چانس بۆ ئەردۆغان و هاوپەیمانێتییەكەی دەگەڕێتەوە.

 

پێشمەرگە دەستی بەسەر كۆگایەكی تەقەمەنیدا گرت
پێشت پێشمەرگە دەستی بەسەر كۆگایەكی تەقەمەنیدا گرت
دژە تیرۆر هۆکاری دەنگە بەهێزەکەی هەولێری ئاشکراکرد
دواتر دژە تیرۆر هۆکاری دەنگە بەهێزەکەی هەولێری ئاشکراکرد
ەیوەندیدار