“دوو هێندەی پار باران باریوە”



بەپێی ئامارەكانی كەشناسی هەرێم و كشتوكاڵی سلێمانی، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی دوو ڕۆژە ناوچەكانی گرتۆتەوە، ڕێژەی باران بارین بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە و لە زۆربەی ناوچەكان گەیشتۆتە دوو هێندە و زیاتریش.

كارزان لەتیسف، لێپرسراوی كەشناسی كشتوكاڵی سلێمانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سلێمانی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 28 ملم باران باریوە و كۆی گشتی گەیشتۆتە 71.5 ملم لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو تا ئەم كاتە 35.7 ملم باران باریوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە قەرەداغ 158.5 ملم باریوە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 62 ملم باریوە و لە چوارتا 148 ملم باریوە بەڵام ساڵی ڕابردوو 47 ملم باریوە و لە سەركەپكان 122 ملم باریوە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا هیچ باران نەباریوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە بازیان 171.2 ملم باران باریوە، بەڵام ساڵی ڕابردوو 31.8 ملم باریوە و لە شاری هەڵەبجە 72.9 ملم باران باریوە لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 57.9 ملم باریوە و لە پێنجوێن 114.4 ملم باران باریوە لەكاتێكدا پار 93.9 باریوە.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماری ڕێژەی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردۆتەوە و ڕوونی كردۆتەوە، لە هەولێر 25.9 ملم باران باریوە و لە پیرمام 50.1 ملم و چۆمان و كۆیە 80 ملم و مێرگەسوور 90 ملم باریوە.

هەر بەپێی ئامارەكە، لە دهۆك 15.7 ملم باران باریوە و لە زاخۆ 48.1 ملم و ئاكرێ‌ 29 ملم باریوە و لە كەركوك 50.8 ملم باریوە و شوان 78.5 ملم و خورماتوو 32.5 ملم باریوە.

ڕێكخراوە مرۆیییەكان لەكەمپی هۆل بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە كارەكانیان ڕاگرت
پێشت ڕێكخراوە مرۆیییەكان لەكەمپی هۆل بەهۆی تۆپبارانی توركیاوە كارەكانیان ڕاگرت
گەڵای غار؛ چارەسەرێكی ئەفسوناوی بۆ تەندروستی
دواتر گەڵای غار؛ چارەسەرێكی ئەفسوناوی بۆ تەندروستی