ئاژانسی وزە و ئێران ڕێككەوتن



 

سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند” لە ئێران بەرهەمهێنان یان یەدەگێك نابیندرێت بە رێژەی لەسەدا ٨٣،٧ یۆرانیۆمی پیتاندبێت، ئەمەش زۆر گرنگە و پێویستە خەڵك بە هەڵەدا نەبرێت”.

سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رافایێل ماریانۆ گرۆسسی بە ئاماژەدان بەوەی ئێستا كامێرا، سیستەمی پێوانەیی ئۆنلاین و ئامڕازەكانی چاودێریی بۆ چاودێرییكردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران كار ناكەن، رایگەیاند: “گەیشتووینەتە رێككەوتن بۆ وەگەڕخستنەوەی ئەم سیستەمانە”.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی رافایێل ماریانۆ گرۆسسی لە سەردانەكەیدا بۆ تاران لەگەڵ سەرۆككۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی؛ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سەرۆكی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، موحەمەد ئیسلامی كۆبووەتەوە.

رافایێل ماریانۆ گرۆسسی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا گەیشتووەتە رێككەوتن لەبارەی سێ خاڵ ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە؛ هەماهەنگیی نزیك لەنێوان ئاژانسەكە و ئێران لەبارەی چالاكییە ئەتۆمییەكان، چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم چاودێرییكردنی چالاكییە ئەتۆمییەكان و وەگەڕخستنەوەی سیستەمەكانی چاودێریی چالاكییە ئەتۆمییەكان.

رافایێل ماریانۆ گرۆسسی دوای ئەنجامدانی سەردانەكەی بۆ ئێران و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە فڕۆكەخانەی ڤیەننا بە میدیاكارانی راگەیاند: “ئێستا كامێرا، سیستەمی پێوانەیی ئۆنلاین و ئامرازەكانی چاودێریی بۆ چاودێرییكردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران كار ناكەن، بەڵام گەیشتووینەتە رێككەوتن بۆ وەگەڕخستنەوەی ئەم سیستەمانە”.

“قەوارەی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە بەرهەمەكانی ڕاپەڕین”
پێشت “قەوارەی هەرێمی كوردستان یەكێكە لە بەرهەمەكانی ڕاپەڕین”
هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ
دواتر هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ
ەیوەندیدار