ڕۆڵی ئابووری خێزان لە خۆشگوزەرانی ئابووری ووڵاتدا 



بەختیار عومەر

یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ژیان،ناسینی بنەماکانی ئابووری خێزان و دوورکەوتنەوەیە لە زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی کاروباری دارایی و ئابووری. ئابووری خێزان تەنها تایبەت نەکراوە بە خێزانە دەوڵەمەندەکانەوە. ئەم زانستە بۆ ئەو چین و توێژە کەم دەرامەتەی خەڵکی کە تاڕادەیەکی زۆر داهات و خەرجییان وەک یەک نییە، زۆرتر بە کاردێت.
یەکێک لەو خاڵە بەرچاوانەی کە لە ئابووری خێزاندا هە یە ئەوەیە کە زیادبوونی دەرامەت، بە واتای باشتربوونی گوزەرانی خێزان نییە بەڵکو زیادبوونی دەرامەت ، زیادبوونی تێچووەکانی بە دواوەیە ، بەڵکو ئەوە بەڕێوەبردنی تێچووەکانە کە هونەری هەڵسوڕاندنی ئابووری خێزان بەدەر دەخات.
خێزانەکان ناتوانن لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەیان لە گەڵ کورتهێنانی بودجەکەیان لیستێکی ئامادەکراو بهێنن و تێچووە زیادەکان لابەرن ، کەواتە دەبێت توانای ئەوەیان هەبێت وئێدارەی تێچووەکان بکەن.
٭ئەو بابەتەی کە ئابووری خێزان جیادەکاتەوە لە بابەتەکانی تر ، بوونی پەیوەندی ناوخۆییە لە نێوان ڕۆڵەکانی ئیش و کارو خێزان، لە گەڵ ئەمەشدا نابێت کە ئیش و چالاکییەکانی ئابووری خێزان بە گاڵتەو گەپ و کات بەسەربردن بزانین. بەڵکو دەبێت بە جدی و پلانێکی وورد جێبەجێیان بکەین.ئەمەش بەو واتایەیە کە لەسە ر هەموو ئەندامانی خێزان پێویستە کە شوێنکەوتەی هەموو ئەو سیاسەتە ئابوورییانەی خێزان بن کە دەبێتە هۆی پێشکەوتنی ئامانجەکانی.
ئیدارەدانی ئابووری خێزان لە بارودۆخە ئاساییەکاندا دەبێت لەسەر بنەمای ئاستی دەرامەتی هەریەک لە ئەندامانی خێزان وتێچووەکان ڕێک بخرێت.هەر بەو شێوەیەی کە لە خێزاندا، دایک و باوک دەبێت ئیدارەدانی سۆزداری ،دەرونی و کۆمەڵایەتی بەرپابکەن، هەر بەوشێوەیەش لە بابەتی سەرفکرنی پارەو و دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان داهات و خەرجیدا پێویستە ئیدارەدانێکی باش بکەن.
ئابووری خێزان ڕۆڵێکی گرنگی لە ئابووری ووڵاتاندا هەیە.بەشێکی بەرچاو لە ئیش و کارەکان لەسەر بنەمای ئیدارەدان یا موڵکایەتی خێزان وەستاوە، بەشێوەیەک کە نزیکەی نیوەی کۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەتەوە لە ڕێگەی ئەم ئیش و کارانەوە دروست دەبێت.بەڵام با بزانین کە تێڕوانین و باوەڕی زۆربەی ئێمە لە ئابووری خێزان چییە؟ شێوازی ئیدارەدانی ئابووری خێزانەکان لەم ڕۆژەدا بۆتە بەشێکی گرنگ لە پێناسیان.ئەوەی کە دەبێتە هۆی پاراستن و گەشاوەیی ئابووری خێزانەکان و هەرەها ئابووری ووڵاتان، فێربوونی ئەو بابەتەیە کە چۆن لە گەڵ کۆمەڵە کەسانێکدا کە پەیوەندی و پەیوەندی سۆزداریمان هەیە لەگەڵیاندا،.پەیوەندییەکی دارایی تەندروست و گونجاومان هەبێت. ڕەنگە ئەم کارە هەروا بە ئاسانی بێتە پێش چاو و بەڵام لە ڕاستیشدا هەرواش ئاسان نییە.ئابووری خێزان و ئیدارەدانەکەی ؛ ئەوەی کە بە تەواوەتی و بە ڕاستی ئابووری خێزان جیادەکاتەوە هەبوونی پەیوەندی دەروونییە لەنێوان شێوەکانی ئیش و کارو ئیش و کارە خێزانیەکان. یەعنی ئەو پەیوەندییەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی و بێجگە لەو شوێنانەی کە بابەتی ئابووری خێزانی تێدایە ،نادۆزرێتەوە.،تێگەیشتن لەم پەیوەندییە دەرونییانە ،دەکرێت ناوزەند بکرێت بە شاکلیلی تەندروست هێڵانەوەی ئابووری خێزان. دەبێ باوەڕمان بەوە هەبێت کە ئابووری خێزان چالاکی و جموجۆڵێکی ڕاستی و جدییە نەوەک فێڵ و فرت و کات بەسەربردن.ئەمە بەو واتایە نییە کە ئێوە ناتوانن یا نابێت پەیوەندیەکی سۆزداری لەگەڵ کاروچالاکییە پەیوەندیدارەکان بە ئابوورییەو ببەستن، بەڵکو بابەتە سەرەکیەکە ئەوەیە کە بۆ دابینکردنی تێچووەکان، پێویستیمان بە ئابوورییەکی حەڵال و سوود دار و سەرکەوتوانەیە.گرنگترین خاڵ لە ئابووری خێزانی و ئیدارەدانی ئابووری خێزان بە بێ گومان بەدەستهێنانی باشترین شێوەی دروستی بەکاربردنە (بۆ ئیدارەدانی تێچووەکان )و هەبوونی سیستەمی دەرامەتی گونجاوو حەڵاڵ (بۆ ئیدارەدانی دەرامەتە).
بەڕێوەبردنی ئابووری خێزان لەبارودۆخە ئاساییەکاندا دەبێت لەسەر بنەمای ئاستی دەرامەتی هەریەک لەئەندامانی خێزان و تێچووەکان ڕێک بخرێت.هەر بەوشێوەیەی کە لە خێزاندا،دایک و باوک دەبێ ئیدارەدانی سۆزداری،دەروونی و کۆمەڵایەتی بونیاد بنێن، هەر بەوشێوەیەش لەبابەتی سەرفکردنی پارەو دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان داهات و خەرجیدا پێویستە ئیدارەدانێکی باش بکەن.هەرخێزانێک بە کۆمپانیایەکی بچوک دانراوە کە پێویستی بە بەڕێوەبردن بۆ سەرچاوەکان هەیە.دەست پێوەگرتن،قەناعەت ودوورکەوتنەوە لە زرق و بریق وچاولێگەری یەکێکەلە پێداویستییە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی ئابووری خێزان و گەرەنتی سەرکەوتنی دەکات.

٭ شێوازی پێشکەوتن و گەشەسەندن لە ئابووری خێزاندا :
ئەگەر بمانەوێت ئابووری خێزانەکەمان لەسەر بنەمای پرەنسیبی ئایینی و زانستی بەردەوام و سەقامگیر بکەین پێویستە گرنگی بەم دەستپێشخەرییانەی خوارەوە بدەین :
١- پلاندانانی درێژخایەن :
بێگومان پلاندانان بۆداهاتووی ئابووری خێزان لە هەموو
خێزانەکاندا باسی لێوە دەکرێت. لە دڵی مۆدێلێکی سیستماتیکی ئابووری خێزان ، خێزان و ئابوورییەکەی لە یەکتر جیاناکرێتەوە. کەواتە کاتێک کە هەڵدەستین بە دانانی پلان بۆ هەریەکەیان ، ناچارین کە ئەوی تریش لەبەرچاوبگرین.
گرنگی دان بە پێویستییە هەنووکەییەکانی خێزان و هەروەها زانینی دەرفەت و مەترسیەکانی ئابووری خێزان لەم ڕووەوە گرنگە. ئەم کارە بۆ تەواوی ئەندامانی خێزان بەسودە. دەتوانرێت کۆبونەوەکانی خێزان لەسەر ئەم شتانە بێت.
۲- وەرگرتنی ئامۆژگاری ئابووری دروست :
هەندێ کات خێزانەکان تواناییەکی ئەوتۆیان نییە لە ئیدارەدانی ئابووری خۆیان، یان زۆرجار تووشی چەند کێشەیەکی ئابووری دەبن کە بە تەنیایی ناتوانن چارەسەری بکەن. لەم ڕۆژەدا سەرچاوەو ئاماژەی زۆر لەسەر بابەتی ئابووری خێزان هەیە ، کارتی براوە ئەوەیە کە دەسەڵاتی شایستە بناسیت و ئاماژەی پێبکەیت هەڵبستیت بە ئەنجامدانی ڕاوێژکاری ئابوورییانە، وەکو هاوڕێ و ناسراوەکان ، خزمەکان ، ئەندامانی خێزان ، هاوکارانی پیشەیی و ……
۳-بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و هۆشیاری ئابووری :
سەرەتایی ترین ئاماژە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانین و نوێکردنەوە ، کتێب وبڵاوکراوەکانن . پێشکەشکردنی فێرکارییە پێویستیەکان بە منداڵان و بەرزبوونەوەی ئاستی گشتی زانیاری ئابووری خێزان دەتوانێت زەمینەیەکی باش بێت بۆ بڕیاردانە دروستەکانی ئابووری.
٤- کارلێکی گونجاو لە نێوان ئەندامانی خێزان :
گیانی هاوکاری لە نێوان ئەندامانی خێزاندا و هەروەها پۆلێن کردنی پێداویستییە ئابوورییەکان دەبێتە هۆی بە هێزی و سەلامەتی ئابووری خێزان.
٥- گرنگی دان بە فێرکارییە ئایینیەکان :
برەودان بەمەسەلە ئابوورییە ئیسلامی و ئایینیەکان لە خێزانداو دوورکەوتنەوە لە ڕۆحی ئیسرافکردن ،دەتوانێ ئابووری خێزان بەهێزتر بکات.
٦- پابەندبوون بە پێدانی پارەی خومس و زەکات و شەریعەت :
پشتگوێ خستنی ئەم دوو ئەرکە ئایینیە ،یەکێکە لە زیانە هەرە گرنگەکان بۆ ئابووری خێزان . بێ گومان لە ئایینی ئیسلامدا نیعمەتێک هەیە لە شێوەی ڕەچاوکردنی ئەم دوو شتە گرنگە بۆ خێزانەکان .

٭ ڕۆڵی منداڵان لە ئابووری خێزاندا :
بەشێکی گرنگ لە پرسە ئابوورییەکانی خێزان پەروەردەو فێرکردنی ڕەفتاری دروستی ئابوورییە بە منداڵەکانیان. بەوپێیەی ڕێنمایی کردنی منداڵ لە ڕێگای تێگەیشتن لە کێشە ، کێشەکان ، کەموکوڕی و سنوردارکردنی ئابووری خێزان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە باشترکردنی ڕەفتاری داراییان و هەروەها ڕیالیزمیان.
ڕۆڵی منداڵان و منداڵ وەکو یەکێک لە بەکاربەرە سەرەکییەکان لە خێزانەکاندا لە لایەک و هەروەها پێگەیان لە داهاتوی ئابووری خێزانەکاندا لەلایەکی ترەوە وادەکات کە پێویستە فێرکاری دروست و ڕێپیشاندەرییەکی باشیان بۆ بکرێت. بەهۆی سەرکرداریەتیەکی دروست لە ئابووری خێزاندا ، لایەنەکانی تایبەتمەندییەکانی بە کۆمەڵگەرایی ، ڕاستگۆیی، دەستپێوەگرتن  بەرپرسیارێتی و سیفەتە ئەرێنییەکانی دیکە پەرەیان پێدەدرێت . لەم ڕووەوە فێرکردنی ئابووری بۆ منداڵان بە دوو شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت .
بەشی ناڕاستەوخۆ زۆر گرنگە ، شێوازو جۆری ئەدای دایک و باوکە کە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکان چ بیانەوێت یا نا .
ئەو دایکانەی کە بەڕێوەبەرن ، بەقەناعەت و دەست پێوەگرن ، منداڵانێکی قانیع و بەڕێوەبەر پەروەردە دەکەن و ئەو دایکانەی کە ئیسراف کەرن و بە شوێن زرق و بریقەوەن ، منداڵانێکی هەمە چەشنەو بەکاربەر ڕادەستی کۆمەڵگا دەکەن .
کەواتە یەکەمین هەنگاو لە فێرکردنی کارامەیی ئابووری بۆ منداڵان ، ڕاستکردنەوەی ئەدای دایک و باوکە . لە شێوەی دووەمدا ، دایک و باوکان یان ڕاهێنەران بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ کاردەکەن . بۆ نموونە دەربارەی پرسە ئابوورییەکان لەگەڵ منداڵەکانیاندا گفتوگۆ دەکەن یان لە کاتی کڕیندا ئاگاداری پێویست و فێرکاری پێویستیان پێ دەدەن و لە ماڵدا دەربارەی بە کارهێنانی ئاو ، کارەبا ، مادە خۆراکییەکان ، پارێزگاری لە کەل و پە ل و …… و لێیان قەدەغە دەکەن .
یەکەمین شت کە لە ئابووری خێزاندا لەبەرچاو دەگیرێت و باسی لێوە دەکرێت ، شێوازی بەکارهێنانی بچووکترین شتومەکی بەکاربەرە لە ناو ماڵدا ،وەکو کارەبا ، ووزە ، بەرهەمەکانی سووتەمەنی ، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و …… تا خواردن و خواردنەوە و پێداویستییەکان پێویستن .
لە خێزاندا ژنان دەتوانن دۆخی بەکاربردن ڕێک بخەن بۆ بەکارهێنانی گونجاوی ئەو ئاسانکارییانەی کەلە بەردەستدان ، بەتایبەتی بەکارهێنانی دروستی ووزە لەگەڵ بەڕێوەبردنی دروستیان . و لە ئەنجامدا ڕۆڵ بگێڕن لە دروست کردنی گۆڕانکاری بنەڕەتی و تەنانەت لە ئەرکە ئابوورییەکان لە هەموو ووڵاتدا .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەردەوامی خوێندن لە خێزانەکان و جدییەتی دامودەزگاکانی سەرپەرشتیار لە کایەی کۆمەڵایەتیدا کاریگەردەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی یاسای یارمەتییە ئامانجدارەکان ، جگە لە ڕۆڵی خێزان ، ناتوانین کاریگەرییەکانی هەریەک لە لە ڕادیۆو تەلەفزیون ، میدیا و ڕۆژنامەگەری لە گەیاندنی ڕاستیەکان و فێرکردنی خێزانەکان کە چۆن ڕەفتارێکی ئابووری بکەن پشتگوێ بخەین .
٭ دەرئەنجام :
ئابووری خێزان دوو لایەنی سەرەکی هەیە :
یەکەم/ بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی دەرامەت لە ڕێگەی بەدەستهێنانی ڕزقی حەلال.
دووەم/ بەڕێوە بردن و ئیدارەدانی تێچووەکان لە ڕێگەی شێوازی بەکارهێنانی ڕاست و دروستەوەیە .
تێکۆشانی پێویست بۆ بەدەستهێنانی سوودە ئابوورییەکان لە کاتێکدا کە بە هۆی کۆمەڵێ ڕێگەوشێوازی دروستەوە بێت وادەکات کە ئابووری خێزان تەندروست و بەردەوام بێت. بۆ نموونە ئەگەر منداڵان لە داهاتی خێزانەکەیان نەزانن و خوو بگرن بەوەی کە تەنها دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان گرنگەو پشتگوێخستنی خواستی ئەندامانی تری خێزانەکەیان بکەنە پیشە، ئەوا لەماوەیەکی کورتدا دەبنە بەکاربەرێکی تەماحکار ، کە دواتر دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت چ خۆیان و چ ئەوانتریش زیانێکی قەرەبو نەکراوە بە کۆمەڵگا دەگەیەنن.
لە لایەکی دیکەوە ئەگەر دایک و باوک تەنها بیر لەوە دەکەنەوە کە منداڵەکانیان بەباشی نان بخۆن و جل و بەرگێکی باشیان لەبەر بکەن و هەموو شتێکیان بە یەک ووشە هەبێت ، لە هەمان کاتدا خۆیان لەپێویست ترین شتەکان بێبەش بکەن ،
ئەوا بەبێ ئەوەی بزانن چاوەڕوانی منداڵەکانیان بەرز دەکەنەوە. ئەوان بێئاگادەمێننەوە لەپێداویستییەکانی دایک و باوکیان و تەنها ڕێگەی تێرکردنی ئارەزووەکانیان دەزانن .
بۆیە جێی خۆیەتی کە جێگای شیاو لە ئابووری خێزاندا لەبەرچاو بگیرێت بۆ پەروەردە کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ئامادەیی منداڵان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشە دارایی و ئابوورییەکان.

هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ
پێشت هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ
بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی هەموو كوردستانە
دواتر بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی هەموو كوردستانە
ەیوەندیدار