لەسنوری ناحیەی بنگرد ژمارەیەك ڕاوچی دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە سنوری ناحیەی بنگرد ژمارەیەك ڕاوچی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەیەك لەكارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستانی بنگرد دەرچوونێكیان بۆ سنوری گوندی (دۆڵەگۆم) سەر بەناحیەی بنگرد ئەنجامدا .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەرچوونەكەیان بەمەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە و ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان بووە و دوای گەڕان و پشكنینی ووردی ئەو سنورە توانیان 2 هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن .
هەروەها دەستگیرا بەسەر:
( ٤ ) كەوی زیندوو
( ٤ ) قەفەز
( ٨ ) دەسكەداو
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پێشت مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
بانكی رافیدەین؛ ژمارەیەك لقی دیكە بۆ كڕینی دۆلار دەكاتەوە
دواتر بانكی رافیدەین؛ ژمارەیەك لقی دیكە بۆ كڕینی دۆلار دەكاتەوە
ەیوەندیدار