بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكردەوە



چین بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەر یەك، ژمارەی پێوانەیی تووشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماردەكات، پاش ئەوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا 35183 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە دەستنیشان كرا.

بەپێی زانیارییەكانی لیژنەی تەندروستی چینی، زۆربەی حاڵەتە نوێیەكان، 31709 حاڵەت هیچ نیشانەیەكیان پێوە دیارنییە، 3474 كەسیش نیشانەی نەخۆشییەكەیان پێوە دەركەوتووە.

زۆربەی ژمارەی تووشبوان لە پارێزگای گواندۆنگ تۆماركراون و سەنتەرێكی نوێی كەرەنتینەش لە پارێزگاكە دروستكراوە كە 80 هەزار قەرەوێڵەییە، پەكینی پایتەختیش لە پلەی دووەمدایە لەڕووی زۆری تۆماركردنی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆڤید-19، لە پلەی سێیەمیش شاری چوانگشینگە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە چین لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكە، 304093 حاڵەت بووە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش 5232 كەس بووە، ئەو حاڵەتانەی نیشانەكانیان پێوەدەركەوێت بەشێوەیەكی جیا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و بەدرێژایی ماوەی پەتاكەش ئامارێكی تەواوەتی لەو بارەیەوە نەبووە.

لافاو جەلەولا هەراسان دەكات
پێشت لافاو جەلەولا هەراسان دەكات
ئەمڕۆ ئەرجەنتین بە خەونی قەرەبووكردنەوە و سعودیەش بە خەونی سەركەوتن
دواتر ئەمڕۆ ئەرجەنتین بە خەونی قەرەبووكردنەوە و سعودیەش بە خەونی سەركەوتن