ئەمڕۆ ئەرجەنتین بە خەونی قەرەبووكردنەوە و سعودیەش بە خەونی سەركەوتن


ئەمڕۆ چوار یاریی لە چوارچێوەی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2022 بەڕێوەدەچن، یاریی یەكەم لە گروپی چوار لە كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ لە یاریگای جنوب، هەڵبژاردەی تونس ڕووبەڕووی ئوسترالیا دەبێتەوە.

لە كاتژمێر چواری عەسر لە یاریگای مەدەینەی تەعلیمی، پۆڵەندا و سعودیە لە گروپی سێ‌ ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، لە كاتژمێر حەوتیش لە چوارچێوەی گروپی چوار و لە یاریگای 974، فەرەنسا و دانیمارك یاریی دەكەن.

دوایین یاریی ئەمڕۆش لە چوارچێوەی گروپی سێیەم، لە كاتژمێر دەی شەو لە یاریگای لۆسێل، هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین و مەكسیك یاریی دەكەن.

بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكردەوە
پێشت بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستیپێكردەوە
هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
دواتر هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا