بوومەلەرزەیەك مەڕەشی هەژاند



 

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك پارێزگەی مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (ئافاد)دا بڵاوكراونەتەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر ٠٥:٥٣ی بەیانی (بەكاتی ناوخۆی توركیا) ئەمڕۆ هەینی بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگەی مەڕەشی هەژاندووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی ٦،٩٥ كیلۆمەتر روویداوە.

زانیاری دیكە لەبارەی بوومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.

لە دوای بوومەلەرزەكانی شەشی شووباتەوە تا ئێستا هەزاران بوومەلەرزە و پاشلەرزە تۆماركراون و بەپێی شارەزایانیش پاشلەرزەكان بەردەوام دەبن.

لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا كورد یەكلاكەرەوە دەبێت
پێشت لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا كورد یەكلاكەرەوە دەبێت
شاندێكی كەنەكە لە باشووری كوردستانە
دواتر شاندێكی كەنەكە لە باشووری كوردستانە
ەیوەندیدار