بانكی ناوەندی 82 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 82 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زۆر كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستا بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 82 ملیۆن و 617 هەزار و 564 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 19 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 63 ملیۆن و 317 هەزار و 564 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 8 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 18 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 34 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی پێنج‌‌‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە زیاتر لە 157 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

ڕاوی ماسی قەدەغە دەكرێت
پێشت ڕاوی ماسی قەدەغە دەكرێت
هەڵوەشاندنەوەی بلۆككردنی هەژماری بانكی هەدەپە تاووتوێدەكرێت
دواتر هەڵوەشاندنەوەی بلۆككردنی هەژماری بانكی هەدەپە تاووتوێدەكرێت
ەیوەندیدار