دابەشكردنی ئارد بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دەستی پێكرد


وەزارەتی بازرگانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشی پێنجەمی ئارد لەمساڵدا و هەر هاووڵاتییەك 9 كیلۆ ئاردی پێ‌ دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر فەرمانی نەوزاد كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، هەڵدەستن بە دابەشكردنی لیستی بریكارانی ئارد (بەشی پێنجەم) و لە سبەینێ‌ یەك شەممە 27ی تشرینی دووەمەوە سەردانمان بكەن.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپاش وەرگرتنی بەشە گەنمی پێنج له سایلۆی هەولیر، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە هەستتان بە هاڕینی و كردنی بە ئارد و نانیان لەو ئاردە دروست كردووە بە دوو كاتی جیاواز و نانێكی زۆر باشی لێ‌ دروست كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی حەوتەمی ئەمساڵ و بە كوالێتییەكی زۆر باش دەدرێت بە هاووڵاتیان.

هەر بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەشە گەنمی دوو مانگ ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بۆ كردنی بە ئارد و دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا، بەو پێیەی دابەشكردنی ئارد بەهۆی نەبوونی گەنمەوە لە هەرێم دواكەوتووە.

May be an image of text

هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پێشت هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
نرخی نەوت دابەزی بەڵام بەنزین هەرزان ناكرێت
دواتر نرخی نەوت دابەزی بەڵام بەنزین هەرزان ناكرێت