کەشناسی سلێمانی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە


کەشناسی سلێمانی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی  هەڵەبجە و سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی بەرزنجە باریوە و کەمترین بڕیش لە قەزای کەلار بووە.

کەشناسی سلێمانی، ئاماری رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی بەرزنجە باریوەو لە زۆربەی ناوچەكانیش ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بارانی زیاتر باریووە.

بەپێی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، تاوەكو ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەنتەری شاری سلێمانی ٣٣٧,١ ملم باران باریوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر بووە، كە ٣١٨,٨ ملم بووە.

کەشناسی سلێمانی دەشڵێت:” لەناحیەی بەرزنجەش ئەمساڵ ٦٦٨,٢ ملم باران باریوە، لەكاتێكدا ساڵی پار ٦٤٠,٨ملم بووە، كەمترین رێژەی بارانبارینیش لە قەزای كەلار بووە، كە تەنها ١٦٢,٤ ملم بووە”.

لە دوو مانگدا 102 كەس لەسێدارە دراون
پێشت لە دوو مانگدا 102 كەس لەسێدارە دراون
وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
دواتر وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
پەیوەندیدار